riklam

کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە سۆسیال دیموکرات دەکات

ی ن ک 03:45 PM - 2024-08-09
کۆسرەت رەسوڵ عەلی PUKMEDIA

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات بەبۆنەی ٤٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.

 

دەقی پیرۆزبایی نامەکە...

 برای بەڕێزم کاک محەمەد حاجی مەحمود- سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

(٤٨)ەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە جەنابت و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم هەمیشە سەرکەوتوو بن.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان رۆڵی دیارو کاریگەری هەبووە، خەبات و مێژووەکەی مایەی پێزانین و رێزلێگرتنە، ئومێد دەکەم بەردەوام بن لەسەر هەمان رێبازو لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان هەموومان پێکەوە خەبات بکەین و قوربانی بدەین بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە وەدینەهاتووەکانمان.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادە پیرۆزەتان لێدەکەم و ئاواتەخوازم لەپێشکەوتنی بەردەوامدا بن.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
٩/٨/٢٠٢٤

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket