riklam

زیاتر لە 1500 ئاوارەی دیکە لەهەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

کوردستان 06:11 PM - 2024-08-08
گەڕانەوەی ئاوارەکان راگەیاندنی وەزارەتی کۆچ

گەڕانەوەی ئاوارەکان

زیاتر لە هەزار و 500 ئاوارەی لە چوار کەمپی هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای ئەنبار و نەینەوا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش رایدەگەیەنێت: "لە رۆژانی داهاتووشدا ژمارەیەکی زیاتر لە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە".


لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق کە وێنەیەکی بۆ وێسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئاشکرای دەکات: "رۆژی 7-8-2024 لەکەمپەکانی خازر و حەسەن شام و هەرشەم و بەحرکە، هەزار و 577 ئاوارە لە هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە نەینەواو ئەنبار".


بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو ئاوارانەی لەو چوار کەمپەوە گەڕاونەتەوە هاوکاری دارایی و مرۆییان پێشکەش دەکرێت و چەندین پێداویستییان بۆ دابین دەکرێت، هەتا لە زێدی خۆیان سەقامگیر بن.


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و دابینکردنی تێچووی گەڕانەوەیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە بۆ هەر خێزانێک دابیندەکات.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket