riklam

یه‌كێتی ته‌ئكید له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكرات ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:44 PM - 2024-08-08
پیرۆزبایی یەکێتی بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات PUKMEDIA

پیرۆزبایی یەکێتی بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات

یەکێتی

به‌بۆنه‌ی چل و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كێتی-یان له‌گوڵه‌خانه‌ گه‌یانده‌، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان.

 

وه‌فدی یه‌كێتی پێزانینی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستانیان بۆ خه‌بات و قوربانیدانی پارتی سۆسیال دیموكرات و له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕ‌زگاریخوازی كوردستاندا دووپاتكرده‌وه‌و جه‌ختیان كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی په‌رۆشی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیال و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستاندا، له‌پێناو یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد.

 

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتبوون له‌ سالار سه‌رحه‌ت خه‌لیفه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر کە پێکهاتبوون، لە دارا خەیلانی لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی و مەجید حەمە ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی (٤۸)ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی (۱)ی هەولێریان کرد و پەیام و پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان گەیاند .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket