riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی كارئاسانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران ده‌کات

کوردستان 10:03 AM - 2024-08-08
د. بڕیار رەشید و بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید و بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له‌رێی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی-یه‌وه‌ له‌به‌غدا له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم لاده‌بات و له‌سه‌ر داوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق سه‌ردانی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌رهه‌می جوتیاران.


د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دوای به‌دواداچونمان بۆ كێشه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می جوتیاران بۆ ناوه‌ڕ‌است وخوارووی عیراق به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی (شوتی، كاڵه‌ك، ته‌ماته‌، خه‌یار، پیاز)، هه‌ڵگرتنی ئه‌و رێگریانه‌ی لێیان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ د.میساق عه‌بدولحسێن بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق كۆبوینه‌وه‌".


"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كارئاسانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران بڕیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی بكات، بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ئاستی به‌رهه‌می جوتیاران و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستان به‌نرخی گونجاو بۆ ناوه‌ڕ‌است و باشووری عیراق." د.بڕیار ره‌شید واده‌ڵێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket