riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تێکۆشەران مێژوویەکی گەشیان هەیە

کوردستان 10:48 PM - 2024-08-07
کۆبونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ PUKMEDIA

کۆبونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

ئێوارەی  ٧-٨-٢٠٢٤، لەبارەگای مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە تێکۆشەرانی یەکێتی کۆبوەوە و تەئکیدکرایەوە کە لە ٤٩ ساڵی ڕابردوودا، یەکێتی رووبارێک خوێنی بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەخشیوە، و دەرباز کۆسرەت دەڵێت:" خۆراگری و قارەمانییەتی تێکۆشەرانی یەکێتی لە خەباتی ڕێکخستن و نهێنی، شۆڕشی چەکداری و سەنگەری نەبەردی  و رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە و مێژوویەکی گەشیان بۆ حزبەکەمان تۆمارکردووە" .  

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنووسی کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە لەو کۆبونەوەیەدا دووپات لەو شانازییەکراوەتەوە، تێکۆشەران بەردەوامن بۆ پاراستنی ئازادی و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket