رەفعەت عەبدوڵا: نابێت حکومەت قۆرخکار بێت
کوردستان 08:49 PM - 2024-08-07کۆبونەوەی رەفعەت عەبدوڵا
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک رایدەگەیەنێت:" هیچ بڕیارێك چ لەکوردستان یان لەعیراق بەبێ پرسی یەکێتی تێناپەڕێت، هەر ئەوەش وایكردووە دۆست ونەیار چاویان لەسەر یەکێتی نیشتمانییە".
یەکێتی هێزێکی گەورەی کاریگەرەو دۆست و نەیار چاویان لەسەریەتی
رەفعەت عەبدوڵا لە دوو کۆبوونەوەی رێکخراوەیی جیادا لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمیتەی راپەرین لە سنوری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و ژمارەیەک راگەیاندنکار، بە ئامادەبوونی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و هەڤاڵ ئاڤێستا محەمەد، تەئکید لە کاریگەریی و رۆڵی یەکێتی لە گۆرەپانی سیاسی و حوکمڕانی کرایەوە.
رەفعەت عەبدوڵا لەو کۆبونەوانەدا کە رۆژی 7ی8ی2024 بەرێوەچوو، رایگەیاند:"هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆیەکێتی و بۆ گەلەکەشمان گرنگە و یەکێتی کار بۆ هێنانەكایەی حکومەتی هاوڵاتیان دەکات بۆ باشترکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵک بەبێ جیاوازی و حکومەتێکی قۆرخکار نەبێت"، دەشڵێت: " یەکێتی هێزێکی گەورەی کاریگەرەو دۆست و نەیار چاویان لەسەریەتی".
یەکێتی لەهەناوی خەڵکەوە دروست بووە
لەلایەکی ترەوە هەمان رۆژ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمیتەی ڕێکخستنی ١٩ی عەربەت کۆبوەوەو وتی:" یەکێتی هی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و لەهەناوی خەڵکەوە دروست بووە"، هەروەک رایگەیاند:" ئامانج وستراتیژی یەکێتی کە دەیەوێت هەموو توانای بۆخزمەتی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان تەرخانبكات". و وتیشی:" هەموومان پێکەوە بەیەک تیم کاردەکەین بۆبەهێزترکردنی یەکێتیەکەمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەهەولێر هێزێكی چەكدار چوار منداڵییان ڕفاندووە
09:13 PM - 2024-09-10 -
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ لهبهرژهوهندی جوتیارانی ههرێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09
ئەمانەش ببینە
شەش مانگە حکومەت وەڵامی داوایەکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناداتەوە
06:13 PM - 2024-09-10
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق: بەردەوامدەبین لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم
04:53 PM - 2024-09-10
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
پرەنسیپەکانی راستکردنەوەی رێڕەوەکە
بیروڕا 03:47 PM - 2024-09-10 -
وەریدەگرینەوە
بیروڕا 03:45 PM - 2024-09-10 -
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09