riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كه‌ین گومان له‌خۆبه‌ڕێوه‌بردنمان ده‌كرێت

کوردستان 04:02 PM - 2024-08-07
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌باره‌ت به‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی كه‌ كورد زۆرینه‌ی شاره‌كه‌یه‌و پێویسته‌ به‌ زووترین كاتیش پارێزگارێك بۆ شاره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆمان وه‌ك كورد كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن و چارەسەرکردنی کێشەکانمان نییه‌".

پێویستە کوردێک وەک پارێزگار دەستنیشان بکرێت

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ PUKMEDIA ی نێدراوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌لماندی كه‌ كورد زۆرینه‌ی شاره‌كه‌یه‌ و پێویستیشه‌ كوردێك به‌ زووترین كات بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت".

"له‌ رابردوودا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كردو دادگای فیدراڵی كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردین، بۆ ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كورد توانای خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نییه‌، ئه‌وکاتە حكومه‌تی فیداڵ یان دادگای فیدراڵی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات"، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ واده‌ڵێت.

سەرجەم لایەنەکان بەشداری بەڕێوەبردنی شارەکە بکەن

سه‌عدی پیره‌ ئاماژەی  بەوەشدا: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك پێشنیار بكات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌پێناو خزمه‌تكردنی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك".

"كه‌ركوك ده‌بێت پارێزگارێكی هه‌بێت كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بێت و به‌پێی ئیستحاقی هه‌ڵبژاردنیش بێت ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت بۆ كوردو له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانین له‌كه‌ركوك به‌پێی ئیستحقاقی ده‌نگیان له‌و شاره‌"، وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی وایوت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket