riklam

قوباد تاڵەبانی: هۆڵەندا لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجاندا هاوکاری هەرێم بکات

کوردستان 02:27 PM - 2024-08-07
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێم نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە یاکۆ بیرێندس، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە( ٧ی ئابی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، قوباد تاڵەبانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی هۆڵەندا لە ماوەکانی رابردوودا بۆ چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرمی ئابوری و چەند بوارێکی دیکە، هیوای خواست ئەم هاوکارییانە لە داهاتووشدا بەردەوامیان هەبێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێویستیی پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجانی کارساز و داهێنەر، هەردوولا هاوڕابوون پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کارساز و داهێنەر یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەسەندنی ئابوری و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواست هۆڵەندا لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی گەنجاندا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket