riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ڕێی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ ناهاوسه‌نگی دامه‌زراندن راده‌گرێت

کوردستان 10:29 AM - 2024-08-07
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایه‌ك ئاڕ‌استه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته‌ جیاكاری نه‌كرێت له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكداو كورد بێبه‌ش نه‌كرێت له‌ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌په‌یمانگای باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایش و ئیداری".

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت ناهاوسه‌نگی هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ په‌یمانگای باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایش و ئیداریی، هه‌روه‌ها جیاوازی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كرێت و كورد بێبه‌ش ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌نوسراوێك داوامان له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كرد كه‌ ره‌چاوی هاوسه‌نگی بكرێت له‌ خولی 30 هه‌مینی په‌یمانگاكه‌".

"سه‌رۆكوه‌زیران داواكه‌مانی به‌ هه‌ند وه‌رگرت و ئاڕ‌استه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد، كه‌ پێویسته‌ هاوسه‌نگی هه‌بێت له‌ دامه‌زراندن و جیاوازیی نه‌كرێت و هیچ پێكهاته‌یه‌ك په‌راوێز نه‌خرێت"، دیلان غه‌فور وای وت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سوپاسی وه‌زیری دادی عیراقی كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "خالید شوانی وه‌زیری دادی عیراق به‌رده‌وام له‌م دۆسیه‌یانه‌دا هاوكاریمان ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ سوپاسی بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریی ئه‌م پرسه‌ ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
PUKMEDIA

دەقی ئەو نووسراوەی کە ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران کراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket