سهرۆك بافڵ: هیچ لێخۆشبوونێك بۆ ئهو كهسانه نییه كهژیانی خهڵك دهخهنه مهترسییهوه
کوردستان 05:07 PM - 2024-07-28سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شەهیدکردنی کەسێک بە ناوی ئاری رزگار لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی هاوخەمی دەردەبرێت و رایدەگەیەنێت: "دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە".
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ...
شەهیدکردنی کاک ئاری و بریندارکردنی هاونیشتمانییەکیتر لەکاتی کار و پەیداکردنی بژێویی ژیانیاندا، لەدڵەوە نیگەرانیکردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی کاک ئاری دەکەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەم، لەخوای گەورەش داواکارم شیفای بریندارەکە بدات و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم.
شەهیدکردنی کاک ئاری تاوانێکی گەورەیە، دەبێت بکەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، داوا لە دەزگای ئاسایش دەکەم بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە رووبەڕووی یاسا بکەنەوە تاوەکو لەمەودوا هیچ کەسێک جورئەت نەکات دەست بۆ ژیانی خەڵک ببات. هاوکات رایدەگەیەنم دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و دادگا بڕیاری دادپەروەرانەی خۆی بدات.
هاوکات سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دڵنیادەکەمەوە هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەهۆی دروستکردنی پشێوی و پاڵپشتی هەر تاوانێک بکات، رادەستی یاسا دەکرێت و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە. دووپاتیشیدەکەینەوە ئەرکی کارمەندانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، پاراستنی ژیانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنانە، هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک قبووڵناکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
خوای گەورە کاکە ئاری بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17 -
دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی مۆڵگەی تیرۆریستان دەکات
08:08 PM - 2024-09-17 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی هاوپەیمانێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی بە گرنگ دەزانێت
06:28 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
قادر عهزیز دهبێته یاریدهدهری سهرۆكی یهكێتی
03:34 PM - 2024-09-17
بنەماڵەی شەهید ویداد حسێن: مۆنیومێنتی پارێزەرانی حەقیقەت مانای قوڵی هەیە
10:53 AM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی ئەلەند ئازاد جوندیانی دەکات
پرسەنامە 08:57 PM - 2024-09-17 -
دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی مۆڵگەی تیرۆریستان دەکات
کوردستان 08:08 PM - 2024-09-17 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی هاوپەیمانێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی بە گرنگ دەزانێت
ی ن ک 06:28 PM - 2024-09-17 -
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
کوردستان 05:52 PM - 2024-09-17 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: فەرامۆشکردنی خەڵکە رەسەنەکەی هەولێر ناهێڵین
کوردستان 03:55 PM - 2024-09-17 -
قادر عهزیز دهبێته یاریدهدهری سهرۆكی یهكێتی
کوردستان 03:34 PM - 2024-09-17 -
پارێزگاری كەركوك: خزمەتكردنی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانە
کوردستان 12:28 PM - 2024-09-17 -
سەرۆككۆماری عیراق بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی كرد
عیراق 11:26 AM - 2024-09-17