riklam

لەشارباژێر ئاگرکەوتۆتەوە و 350 دۆنم پاوان و دارستان دەسوتێت

کوردستان 10:07 PM - 2024-06-20
ئاگرەکەی شارباژێر PUKMEDIA

ئاگرەکەی شارباژێر

لەدوو ناوچەی شارباژێر ئاگرکەوتۆتەوە و زیاتر لە 350 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی  سوتاون.

ئێوارەی 20ی6 لە سنوری قەزای  چوارتا  لە گوندی دێگەڵ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەھۆیەوە (١٥٠) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کە لەپۆلسی دارستان و سنووری سلێمانی دەستیکەوتووە، ھاوکات لە سنووری ناحیەی سیتەک لە گوندەکانی (کانی چنارە - کانی سارد) ئاگرێک کەوتەوە و ٢٠٠ دۆنم پاوەن و پوش سووتاون.

 

بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هاوڵاتیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکرنن.

 

لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان دەکۆڵنەوە و بەدواداچون دەکەن.

 

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket