riklam

ئامادەنیم لەسەربرا کوردەکانم زانیاری بدەم

بیروڕا 04:57 PM - 2024-05-23
پ.ی.د. سەید ئەحمەد بەرزنجی PUKMEDIA

پ.ی.د. سەید ئەحمەد بەرزنجی

بیروڕا

پ.ی.د. سەید ئەحمەد بەرزنجی

        
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راشکاوانە و بوێرانە رووبەڕوی ئەمریکا وجیھان ئەم ھەڵوێستەی ڕاگەیاند، ئەمە یەکەمجارە سەرکردەیەکی سیاسی کورد بوێرێ ئاوا دەنگ بەرزکاتەوە، ھەرئەمەیش پەردەی لەسەر زۆر نھێنی ھەڵدایەوە کە لە ھەموویان گرنگ تر خاوبوونەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ دەرەوە و ناوەوە کە ھۆکاری سەرەکی نەخۆشی مام جەلال و کۆچەکەی بوو، پاشان نەخۆشی کاک کۆسرەت و خاتوو ھێرۆ، پێداگرتنی پارتی لەسەر ڕاپرسی (ڕیفراندۆم) ناکۆکیەکانی ناو یەکێتیش فاکتەرێکی تر بوو بۆ سەرقاڵ کردنی یەکێتی بەو کێشانەوە کاری کردە سەر لاوازی پەیوەندیکانی (ی.ن.ک) بەتایبەت نێودەوڵەتی.

 

زەمینەش ڕەخسا بۆ سەرانی پارتی کە لە پێکھێنانی خولی پێنجەمی پەرلەمان و کابینەی (٩) حکومەتی ھەرێم بێ منەتانە و بێ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و بەئارەزوی خۆیان پۆستەکان دابەشکەن و ھەندێک پۆستیش بۆ یەکێتی بە بۆشی بھێڵنەوە ڕێک وەک ئەو دوبرادەرە ڕاوچیەی لێھات کەچوون بۆ ڕاوەکەو، یەک کەوو یەک سوێسکەیان ڕاو کرد، برادەرە بەتەمەنەکەیان بەوی تری وت با بەشیکەین: (کەوت ئەوێ ئەوە سوێسکە سوێسکەشت ئەوەێ ئەوە سوێسکە). لێرەوە دوو کەرتیەکەی ھەرێم تۆختر بووە پارتیش ھەموو جومگە سەرەکیەکانی دانا بۆ خۆی لەوانە پۆستی پەیوەندیەکانی دەرەوە کەوەک (وەزارەتی دەرەوە) وایە ھەر لە دروستبوونی حکومەتی ھەرێمەوە تاپۆ ڕەشەکەی لەسەر پارتیە.

 

لەسەر دەمی سەرۆک مام جەلال پەیوەندیەکان بەگشتی تەنھا ڕووی لەیەکێتی بوو بەبونی مام جەلال ھیچ لایەن وکەسێک نەیدەتوانی ململانێی بکات، بۆیە ئەو قۆناغە بۆ یەکێتی قۆناغێکی ئاڵتونی بوو ئەو زەمان بەغدایش دەستی بە ئاوەدانکردنەوە کرد بەبێ پرسی مام ئەوسا لە سلێمانیەوە نەدەگەڕانەوە بۆ شوێنەکانی تر.

 

ئەمڕۆ ھەموو ئەو پەیوەندییانە بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە لە ھەولێر قۆرغ دەکرێت لە دێگەڵە نایەت بەم دیودا پاشان گرنگیدان بە پەیوەندی پارە و نەوت و.... کڕین و فرۆشتنەوە دەکرێت لەگەڵ چەند دەوڵەتێک کە جگە لە بەرژەوەندی خۆیان ھیچ ئامانجێکی تریان نیە ھەر کۆڕوکۆبونەوەیەکیش بە دامەزراوەکانی ئەم دەڤەرە بکرێت ئەوە دەیانبەن بۆ ھەولێر بەنیازیشن مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە و تاوانی ئەنفالیش بەرن بۆ ھەولێر بۆ ئەوەی ئەگەر وەفدو نوێنەرانی ھەر وڵاتێک ھاتن لەوێ بچنە سەر ئەو مۆنۆمێنتە!!

 

ئێستا کە سەرۆک بافڵ لەبەرچاوی دۆست و دوژمن ڕاشکاوانە ئەوەی بن بەڕەی ھێنایە سەر بەڕە،ھەقە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرنامەیەکی چڕوپڕ ڕێکبخات بۆ پەیوەندیەکان لە ھەموو بوارەکاندا بۆ گەشەکردن و تۆکمەکردنەوەی ئەو گەورە بوونەی کە یەکێتییە دڵسۆزەکان خەوی پێوە دەبینن و دەریایەک خوێنیان پێ بەخشیوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket