شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئامادەین هاوکاری یۆنامی بین
کوردستان 05:53 PM - 2024-05-22![شێخ جەعفەر و بەرپرسی نوێی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان](https://images.pukmedia.com/root/KS/142252024_shjaafar2252024.jpg)
شێخ جەعفەر و بەرپرسی نوێی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چواشەممە 22ی ئایار، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازی لە وەفدێکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی
عیراق (یونامی) کرد کە پێکهاتبوو لە فرانسێسک لاناو، بەرپرسی نوێی نوسینگەی یونامی
لە هەرێمی کوردستان و کاروان خۆشناو، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە سلێمانی.
بەپێی راگەیەندراوێکی لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تێیدا
هاتووە: " لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی رۆڵی بەرچاوی یونامی
کرد لەعیراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا کە ماندوونەناسانە ئەرکەکانی خۆیان
لە هاوکاریکردن لە کایەکانی هەڵبژاردن و پشتیوانیکردنی مافی مرۆڤ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی
ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراقدا جێبەجێکردووەو لەو نێوەندەشدا
ئاماژە بۆ رۆڵ و کاریگەریی خاتوو جێنین پلاسخارت کرا کە هەمیشە بەتەنگ چارەسەرکردنی
کێشەکانەوە بووەو بەردەوام پێشنیاری گونجاوی بۆ لایەنە عیراقییەکان و لەنێویشیاندا
لایەنی کوردستانی کردووە".
لە
راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "لێپرسراوی ئەنجومەن، ئامادەیی هەر ئاسانکارییەکی
بۆ کار و چالاکییەکانی نووسینگەی یونامی لە هەرێم دەربڕی و هیوای خواست بتوانن ئەو
ئەرکە گەورەیەی دەستیانپێکردووە سەرکەوتووانە
بەئەنجامی بگەیەنن، لەبەرانبەردا بەرپرسی یونامی لە هەرێم، سوپاسی هەڵوێستی لێپرسراوی
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کرد و هیوای خواست بتوانێت لەڕێی یونامییەوە زیاتر خزمەت بەخەڵکی کوردستان
بکات، بەتایبەتی لەو بوارانەی پەیوەستن بە چوارچێوەی کاروباری نێردەکەیانەوە".
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان سەردانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی دەکات
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ چواشەممە 22ی ئایار، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی کردو لەلایەن د. یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دەستخۆشی لە مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی کرد لە بەرامبەر ئەرک و کارەکان، هاوکات هانی دان بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەسەرجەم بوارەکانداو توێژینەوە و ڕاپرسی و بەرچاوڕونی زیاتر بخەنە بەردەم سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لای خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات شێوازی کاری نوێی مەڵبەند و ناوەندەکانی بۆ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی و وەفدی یاوەری ڕوونکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پرسی ئاڵنگارییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
07:23 PM - 2024-07-26 -
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
08:19 PM - 2024-07-25 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: ئهركی پارێزگاری نهینهوایه گۆڕانكارییه ئیدارییهكان دهستپێبكات
05:26 PM - 2024-07-25 -
زیاتر لە 800 خێزانی ئاوارەی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
03:43 PM - 2024-07-25
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
09:34 AM - 2024-07-26
سەرۆک بافڵ بۆ هێزی کۆماندۆ: ئەرکتان پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵکە
08:13 PM - 2024-07-25
پەرلەمانتارێک : 21 جۆر باجی نایاسایی لەهەرێم وەردەگیرێن
03:52 PM - 2024-07-25
دانپێدانانی تیرۆرستان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێم لە PUKMEDIA بڵاودەکرێتەوە
08:33 PM - 2024-07-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر دەکات
ی ن ک 07:39 PM - 2024-07-26 -
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
عیراق 07:23 PM - 2024-07-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
پرسەنامە 02:48 PM - 2024-07-26 -
نرخی نادەین و هەمووشمان دەوێت
بیروڕا 01:18 PM - 2024-07-26 -
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
کوردستان 12:12 PM - 2024-07-26 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:34 AM - 2024-07-26