riklam

تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق درێژکرایەوە

کوردستان 02:18 PM - 2024-05-22
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان PUKMEDIA

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا 22ـی 5ـی 2024، دەنگی لەسەر هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دا و تەمەنی کۆمسیۆنەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە.

 

د بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داو تەمەنی کۆمسیۆنەکەی تا رۆژی 6ـی 1ـی  2025 درێژکردەوە".

 

"پێویستە تا ئەو وادەیە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەڕێوەی ببات"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 5ـی 2024، لە دانیشتنی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی بۆ شەش مانگ درێژ کردەوە، بەمشێوەیەش کۆمسیۆنەکە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket