ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24![کۆنگرەی رۆژنامەوانی بنەماڵەی گەنجە کوژراوەکەی هەولێر](https://images.pukmedia.com/root/KS/152442024_krozh01.jpg)
کۆنگرەی رۆژنامەوانی بنەماڵەی گەنجە کوژراوەکەی هەولێر
ئێواره‌ی دوێنی سێ شه‌ممه 23-4-2024 له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گه‌نجێك كوژراو گه‌نجێكی دیكه‌ش برینداركرا، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له رووداوێكدا، یه‌كێك له داواكراوه‌كان كوژراو ئه‌وی تریان ده‌ستگیركراو لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه"، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سوكاری كوژراوه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند:" كوڕه‌كه‌مان له‌كاتی كوشتنیدا چه‌كی پێنهبووهو له‌دواوه ته‌قه‌ی لێكراوه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌باره‌ی كوشتنی پاسهوانێكیهوه له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات:"سه‌رله‌به‌ری ئه‌م تۆمه‌تانه دوورن له راستییه‌وه كه بۆ كوشتنی پاسه‌وانه‌كه‌م داڕێژاوهو جێگای گومانیشه، چونكه كه‌سی به‌ناحه‌ق كوژراو به‌ناوی (خه‌سرۆ ئه‌میر) كارمه‌ندی پۆلیسی به‌رێوبه‌رایه‌تی پاسهوانیهكانهو پێش رووداوه‌كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تباربوونی و داواكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه، هاوكات براكه‌شی كه كهئهفسهره به پله‌ی عه‌مید له یه‌كه‌ی هه‌شتای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر تۆمه‌تباربوونی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "له‌كاتێكدا ماڵ و شوێنی پاسه‌وانه‌كه‌م ئاشكرا‌و دیار بووه، به‌ڵام هیچ رۆژێك ئاسایش نه‌چووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و خۆی راده‌ست نه‌كات، هه‌روه‌ها رۆژێك له رۆژان من ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبار بوون و داواكردنی ئه‌و پاسهوانهم له‌لایه‌ن دادگاوه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جیا له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌و ناوزراندنی به‌كاری بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره قێزه‌ونه له لای ئێمه رێگه پێدراو نیه".
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به ناهه‌ق به زوڵمێكی گه‌وره زانی و برای كوژراوه‌كه‌ش رایگه‌یاند:"داواكارین له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكبهێنن و راستی رووداوه‌كه بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت و كوڕه‌كه‌مان به ناهه‌ق كوژرابێت داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین".
"كوڕه‌كه‌مان له‌كاتی كوشتنیدا چه‌كی پێنهبووهو له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه كوڕه‌كه‌مان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا نه‌كوژراوه، هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی كوڕه‌كه‌مان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیه به‌دوور له راستییه‌وه ده‌زانین"، برای كوژراوه‌كه واده‌ڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
07:23 PM - 2024-07-26 -
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
08:19 PM - 2024-07-25 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ده‌ستپێبكات
05:26 PM - 2024-07-25 -
زیاتر لە 800 خێزانی ئاوارەی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
03:43 PM - 2024-07-25
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
09:34 AM - 2024-07-26
سەرۆک بافڵ بۆ هێزی کۆماندۆ: ئەرکتان پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵکە
08:13 PM - 2024-07-25
پەرلەمانتارێک : 21 جۆر باجی نایاسایی لەهەرێم وەردەگیرێن
03:52 PM - 2024-07-25
دانپێدانانی تیرۆرستان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێم لە PUKMEDIA بڵاودەکرێتەوە
08:33 PM - 2024-07-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر دەکات
ی ن ک 07:39 PM - 2024-07-26 -
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
عیراق 07:23 PM - 2024-07-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
پرسەنامە 02:48 PM - 2024-07-26 -
نرخی نادەین و هەمووشمان دەوێت
بیروڕا 01:18 PM - 2024-07-26 -
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
کوردستان 12:12 PM - 2024-07-26 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:34 AM - 2024-07-26