riklam

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە

عیراق 09:50 PM - 2024-04-22
کۆبوونەوەی وەفدی عیراق و تورکیا هەژماری تایبەتی دیلان غەفور لە فەیسبوک

کۆبوونەوەی وەفدی عیراق و تورکیا

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: " تورکیا ئامانجی ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عیراق بۆ 24 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 7 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کەمیکردبوو، عیراقیش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکات ".

دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەی وەفدی باڵای عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، چەند پرسێکی جیاواز تاوتوێ کران، لەوانە؛ ئاسایش، نەوت، ئاو، رێگای گەشەپێدان، لە رووی بازرگانیی و گەشەی ئابوریشەوە هەردوو وڵات خوازیاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانن و عیراق سێیەم هاوبەشی بازرگانیی تورکیایە".

"تورکیا ئامانجی ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عیراق بۆ 24 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 7 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە بەراورد بە ساڵی پێشتر، عیراقیش هەمان خواستی هەیەو پێکەوە کاری لەسەر دەکەین"، دیلان غەفور وادەڵێت.

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: "بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پێویستی بە کەمکردنەوەی باج و لابردنی کۆتوبەندی هاوردەکردنە لەگەڵ پەسەندکردنی دوو ریککەوتن کە تایبەتمەندن بە کاری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و یەکێکیان تایبەتە بە پاراستنی وەبەرهێنەری تورکیی و ئەوەی دیکەیان تایبەتە بە باجدان کە ئێستا بازرگانان لە هەردوو وڵات باجیان لێ وەردەگیرێت و داوا دەکرێت لە یەک وڵات باج بدەن".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket