دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22کۆبوونەوەی دارا خەیلانی و کونسوڵی گشتی هندستان لە هەرێم
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤، دارا خەیلانی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەری کامەران مەلا عەبدوڵڵا راوێژکاری مەکتەبی پەیوەندییەکان لە هەولێر، چاویکەوت بە مادان گۆپاڵ کونسوڵی گشتی هندستان لە هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری.
پەرلەمانێکی کارا چارەسەری کێشەکان دەکات
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە گرنگی و پێویستی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتە چارەسەری یەکجارەکی کێشە هەڵپەسێراوەکان، هەروەها دارا خەیلانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی روونکردەوە و وتی: "یەکێتیی ئامادەیە و پابەندە بەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دوور لە هەر دەستێوەردانێک".
"پەرلەمانێکی کارای کاریگەری کوردستان دەتوانێت ڕێگەخۆشکەربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان بێ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و جەختیکردەوە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە، لە پێناو هێنانە کایەی حکومڕانییەکی تەندروست و گەڕانەوەی متمانە بۆ سەرجەم لایەنەکان و بەرەوپێشچوونی دیموکراسی لە ناوچەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ تێکڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان"، دارا خەیلانی وای وت.
کونسوڵی هندستان ستایشی قوباد تاڵەبانی دەکات
هەردوولا هاوڕابوون کە بەدیهاتنی دیموکراسی
تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردن و خەڵکەوە بە دیدەهێندرێت و هەڵبژاردنیش تاکە رێگەیە بۆ هەڵسەنگاندنی حزبەکان
لە لایەن هاووڵاتیانەوە و دەرچوون لە قەیرانەکان .
دواتر
کونسوڵی گشتیی هندستان لە هەرێم، ستایشی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ
دووربینی و تێڕوانینی کارەکانی بەرز نرخاند بە تایبەتی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا
بۆ کاروبارەکانی حکومەت و هاندانی ئەو کەسانەی بیرۆکەی کاری تازەیان هەیە و توانیویەتی
پشتیوانیان بکات و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت بە تایبەت بۆ چینی گەنجان کە هەوێنی کۆمەڵگایەکی
پێشکەوتوون، هەروەها مادان گۆپاڵ خۆشحاڵی دەربڕی و هیوایخواست کە
ئەم پەیوەندییانە درێژەی هەبێت و بەردەوام بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و هندستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03