126 ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەم رۆژنامەی کوردی تێدەپەڕێت
کوردستان 09:45 AM - 2024-04-21رۆژنامەی کوردستان
22ی نیسانی ئه‌مساڵ 126ساڵ تێده‌په‌ڕبێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی نۆبه‌ره (كوردستان) كه له 22-4-1898 دا له ئاواره‌ییدا جووته برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپكراو بووه سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌كوردستاندا.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تاكه‌كه‌سی
رۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌هلی تاكه‌كه‌سی بووه‌و ناوه‌خنێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری ناوازه‌ی هه‌بووه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌شی وامان لێده‌كات كه بۆچی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بووه، میقداد به‌ردخان رووناكبیرێكی پایه‌دار بووه‌و زانیوێتی كورد حكومه‌تی نییه، هیچ ده‌زگایه‌كی تری حكومه‌تیش نه‌بووه ئه‌ركی ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك به زمانی كوردی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه خۆی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی كردووه.
بیری نه‌ته‌وایه‌تی
شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان-ـه‌وه هه‌بووه به‌تایبه‌تی كه حاجی له ئه‌سته‌نبوڵ ژیاوه‌و زاراوه‌ی جه‌ریده‌و رۆژنامه‌ی له ساڵی 1890 دا به‌كارهێناوه‌و ده‌ڵێت: "قائیمه‌و كه‌س نایكڕێت به پولی رۆژنامه‌ی جه‌ریده كه‌وتونه‌ته قیمه‌ت و شان). د.شێركۆ مه‌نگوڕی مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت: شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌و ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌قانه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی تێدا زاڵبووه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌تای چه‌كه‌ره‌كردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و وڵاتان ده‌یانویست بیری نه‌ته‌وه‌یی له شیعر‌و بابه‌ته‌كاندا بوونی هه‌بێت.
بۆچی رۆژنامه‌كه له میسر ده‌رچوو؟
بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان چووه میسر، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ هێز‌و ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوو پشتگیری له كورد بكات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا میسر له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانی یاخیبوو، ئازادی له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بوو، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان قاهیره‌یان به شوێنێكی گونجاو زانی بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌یان. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێی زانین، رۆژنامه‌كه چووه ئه‌وروپا.
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی
ده‌رباره‌ی ئاڕاسته‌و هێڵی كاركردنی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دایك بۆچوونی جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك پێیوایه رۆژنامه‌كه ئۆرگانی (حزبی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) بووه. هه‌ندێكی تریش پێیانوایه (به یارمه‌تی لایه‌نی ماسۆنی و ئه‌رمه‌نی ده‌رچووه). بۆچوونی تریش هه‌یه كه ده‌ڵێت: رۆژنامه‌كه پشتگیری ئینگلیزی هه‌بووه.
پاراستنی شوناس و زمان و كلتوور
ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی مێژووی ده‌رچواندنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌وه كه‌مێك دوای ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رمانین، به‌ڵام له‌ڕووی شوناس و تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌كه، چه‌ند هه‌نگاوێك پێش ئه‌وان كه‌وتووین. ئه‌وه‌تا ده‌بینین، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی توركی (ته‌قویمی وه‌قایع) له 1832، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی فارسی له ئێران‌دا (كاغز اخبار) له 1851 و یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ش له عیراقدا (زه‌ورا) له 1869 ده‌رچووه، كه هه‌رسێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌ی (كوردستان)ـه‌وه، رۆژنامه‌ی ره‌سمی بوون و زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات بوون.
دروشمی رۆژنامه‌كه
له ژماره شه‌شی رۆژنامه‌ی كوردستان-ـه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر‌و له ساڵی 1899 له‌جنێف بڵاوكرایه‌وه، لێره‌وه نوسین و شێوازی رۆژنامه‌كه گۆڕا. دروشمی رۆژنامه‌كه‌ش له ژماره یه‌كه‌وه تا دوایین ژماره بریتی‌بوو له‌كوردان راپه‌ڕین به‌رپابكه‌ن و هونه‌ر‌و زانست فێر بن.
پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام
ده‌مێكه كورد یادی رۆژنامه‌گه‌ری خۆی ساڵانه له 22ی نیسان ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك پێیه‌وه دیاره، ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌م یاده گه‌رمتر ده‌كرێته‌وه‌و له میدیاكاندا بایه‌خی زۆرتری پێده‌درێت. ئه‌م بایه‌خپێدانه، په‌یوه‌ندی به كارمه‌ندو رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت هیچ نه‌بێت رۆژێك و جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت.
یادی ئه‌مساڵ 2024 ده‌كاته 126مین ساڵی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له‌وانه‌یه 126ساڵ بۆ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی زۆر بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی به‌راورد بكه‌ین، زۆر نییه‌و گه‌لێك كه‌مه، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌وان به‌ناوی Relation: Aller Furnemmen له كانونی دووه‌می 1609 له شاری ستراسبورگ ده‌رچوو. هه‌ر له ژماره‌ی یه‌كه‌وه، كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی: كێلن، ئه‌نتڤێرپێن، رۆما، ڤیه‌ننا، پراگی تێدا بوو. یه‌كه‌م سه‌رنووسه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌ی سه‌ره‌وه (یۆگان كارلۆس)ی چاپچی بوو، كه پێشتر رۆژنامه‌ی ده‌ستنووسی بڵاوده‌كرده‌وه.
دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ناوه‌ڕۆك و هه‌واڵ دانان، له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وروپا، جگه له ساڵه‌كان، جیاوازیمان زۆر نییه، چونكه له كوردستانیش چاپچییه‌كان هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌یان ناو هه‌ر ئه‌وانیش رۆژنامه‌و گۆڤاریان به زمانی كوردی ده‌رده‌كرد وه‌ك: حوسێن حوزنی موكریانی و پیره‌مێردو گیو موكریانی و هه‌ندێكی تریش.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئێمه 289 ساڵ دوای یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌وان، به‌ناوی كوردستان له ساڵی 1898 چاپكرا، كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌نها 31 ژماره‌ی له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ لێده‌رچوو. ئێمه جیاوازیمان به‌ته‌نها ئه‌و 289 ساڵه له ده‌ركردنی رۆژنامه نییه، به‌ڵكو جیاوازی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌یه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه، زۆر به رێكوپێكی له‌سه‌ر ده‌ركردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیان تائێستاش به‌رده‌وامن، كه‌چی «كوردستان»ی ئێمه زۆر پچڕپچڕو ناوه‌ناوه ده‌رده‌چوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورده به‌راوردیێكی تر له‌جۆری هه‌واڵه‌كان بكه‌ین، یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئێمه‌ش، هه‌واڵی میسر‌و سودان و كوردستانی تێدایه، جیاوازی تر، له‌وكاته‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه له‌ئه‌وروپا ده‌رچوو، زمانی ئه‌وان ده‌مێك بوو داستان، كتێبـی فه‌لسه‌فه‌و ئاینی، شیعر‌و كتێبـی زانستی و سه‌فه‌رنامه‌ی پێده‌نووسرا، زمانی ئه‌وان بۆ ئه‌وكات، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌یه‌ك رێنووس ده‌نووسرا، چاپخانه بووبووه یارمه‌تییه‌كی زۆرباش بۆ پته‌وكردنی زمانی ئه‌وان و بڵاوكردنه‌وه‌و فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین.
جیاوازییه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكو له‌ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی چاپكراوی جیهان، له‌ته‌واوی وڵاته‌كانی ئه‌وروپا رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌رچوون و خوێنه‌ری ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یزانی له‌كوێ چاوه‌ڕێی چ رۆژنامه یان هه‌فته‌نامه‌یه‌ك بكا.
یه‌ك له‌مه‌رجه گرنگه‌كانی رۆژنامه، جگه له‌وه‌ی، كه پێویسته بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌بێت، ژانری هه‌مه‌ڕه‌نگ وه‌ك: هه‌واڵ، ریپۆرتاژ، وتار، ئینته‌رڤیو، گۆشه...هتد هه‌بێ، پێویسته كاتی ده‌رچوونی بزانرێ و كڕین یان وه‌گیركه‌وتنیشی بۆ خوێنه‌ر ئاسان بێت.
له‌م یادانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و پاش 126ساڵ، پێده‌چێت كات گه‌یشتبێته ئه‌وه‌ی چاومان زیاتر بكه‌ینه‌وه‌و تێبگه‌ین، كه ئێمه‌ی كورد، مێژووییه‌كی هه‌ژارو پچڕپچڕی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی شارمان هه‌یه، به‌ڵام مێژووییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی راگه‌یاندنی شۆڕش و خه‌بات و شاخمان هه‌یه، مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، زیاتر له‌مێژووی كورد‌و خه‌باتی سیاسی كوردی ده‌كات، كه پڕیه‌تی له‌به‌رزی و نزمی، كه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی میر به‌درخان پاشایه، ساڵی له‌دایكبوون‌و كۆچی دوایی نه‌زانراوه، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی ئاوێته‌یه، ئه‌م شێوه ناونانه عوسمانییه‌كان‌و كورده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌فه‌ره‌نسییه‌كانیان وه‌رگرتووه بۆ ناونانی ڕۆڵه‌كانیان.
ساڵی 1891 چووه‌ته میسر، ساڵی 1898 له‌قاهیره پێنج ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیستانبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م، براكانی تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانیكردن نه‌بنه‌وه، ساڵی 1899 له‌گه‌ڵ (عه‌لی به‌گی) برایدا هه‌وڵده‌ده‌ن زه‌مینه بۆ شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆشبكه‌ن، به‌ڵام سه‌رناكه‌ون، هه‌ندێك له‌مێژوونووسه‌كان ده‌ڵێن: "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كێكبووه له‌ئه‌ندامه چالاكه‌كانی پارتی (ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی)"، ساڵی 1906 له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌توركیا نه‌فی كرا، ساڵی 1910 و ماوه‌یه‌ك پاش راگه‌یاندنی حكومه‌تی ده‌ستووری له‌ئیستانبوڵ به‌شداریكردووه له‌دامه‌زراندنی (جه‌معیه‌تی نه‌شری مه‌عاریفی كوردی) به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش، ماوه‌یه‌ك كراوه به‌موته‌سه‌ریفی شاری ده‌رسیم، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ژیانی نازانرێت، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان جگه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووس‌و دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی كوردییه، چاپخانه‌یه‌كیشی به‌ناوی (چاپخانه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان) له‌قاهیره دامه‌زراندووه، كه به‌یه‌كه‌مین چاپخانه‌ی كوردی ده‌ژمێردرێت، میقداد مه‌دحه‌ت جگه له‌زمانی خۆی‌و زمانی توركی‌و عه‌ره‌بی، زمانی فه‌ره‌نسیشی به‌باشی زانیوه، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا، كارتێكی به‌زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شارستانیبوونی عه‌قڵی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نیشانده‌دات.
به‌درخانییه‌كان
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌چنه‌وه سه‌ر خالدی كوڕی وه‌لید یه‌كێك له‌سه‌ركرده هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئیسلام، بۆیه جاروبار به بنه‌ماڵه‌ی خالید ناو ده‌برێن.
باپیره گه‌وره‌ی به‌درخانیه‌كان هه‌ر زوو دوای هیجره‌ت له عه‌ره‌بستانه‌وه كۆچیان كرد بۆ كوردستان، شاری جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ریان دروستكرد، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به عه‌زیزی ناسرا، تا ساڵی 1847 حكومڕانییان كرد حكومه‌تی عه‌زیزی تا رۆژگاری فه‌رمانڕه‌وایی سوڵتان سه‌لیم ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بوون، ساڵی 1839 میر به‌درخان له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه كرایه سه‌ركرده‌ی فه‌خری له‌شكری عوسمانی و له جه‌نگی (Nisib) دا به‌شداربوو له‌و شه‌ڕه‌دا توركه‌كان له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای (كوڕی مه‌حه‌مه‌د عه‌لیی گه‌وره‌وه) زۆر خراپ شكێنران، میر به‌درخان هێزه‌كه‌ی خۆی كشانده‌وه دیار به‌كرو له‌وێشه‌وه بۆ جه‌زیره‌و كه‌ڵكی له شكانی تورك وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی بگه‌یه‌نێته هه‌كاری و لێره‌یش خه‌لكی ناوچه‌كه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كرد.
عومه‌ر پاشا كرایه مارشاڵی ئه‌نادۆل و فه‌رمانی پێدرا له‌شكرێك پێكه‌وه بنێت و دژی میری كوردان بكه‌وێته رێ، توركه‌كان له دیار به‌كر كۆبونه‌وه‌و له‌وێوه دژی میری كورد كه‌وتنه‌ڕێ، شه‌ڕی بێ ئه‌نجام ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌درخان ناچار بوو بكشێته‌وه قه‌ڵای ئێڤراك، دوای چه‌ند مانگێك به‌رگری قه‌ڵاكه كه‌وت و له‌وێ ده‌وروبه‌ری شه‌ش مانگ مایه‌وه و ئینجا دور خرایه‌وه دورگه‌ی كریت، رێگه درا به میر به‌درخان دووسه‌د كه‌س له پیاوه‌كانی له‌ته‌ك خۆیدا به‌رێته كریت ئه‌وانه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1856 ی گرێكه‌كاندا بینی.
له پاداشتی ئه‌وه‌دا میر به‌درخان هێنرایه‌وه ئه‌سته‌نبوڵ و رێگه‌ی پێدرا له‌وێ جێ‌نشین بێت، ساڵی 1866 واتا دوای ده ساڵ به‌درخان تا كۆچی دوایی له ساڵی 1870 دا له دیمه‌شق نیشته‌جێبوو.
به‌درخان پاشا له گوندی ساڵحیه كه سه‌عاتێك له دیمه‌شق دووره به‌خاك سپێردرا، گۆڕه‌كه‌ی نزیك گۆڕی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی- ه.
له دواساڵی ژیانیدا له‌پێناو یه‌كگرتنی وڵاته‌كه‌ی روویكرده روسیا ئه‌و دوو به‌درخانیه به گه‌رمی دوای ئه‌م شه‌پۆله كه‌وتن "كامیل به‌گ و عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ" بوون ساڵی 1917 ئه‌م دووانه له‌لایه‌ن روسیاوه كرانه والی به‌دلیس و ئه‌رز رۆم، ساڵی 1918 عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا‌و له موسڵ به‌ند كرا، ده‌ڵێن كامیل به‌گیش له ته‌فلیسی جۆرجیابوه.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی به‌درخان كه‌وا دیاره یه‌كێك بوو له‌هه‌ره مۆدێرنه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و ماوه‌یه‌ك سه‌رنوسه‌ری كوردستانی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی بوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی كوردی بوه بۆ یه‌كه‌م كۆنفراسی توركه لاوه‌كان كه رۆژی چواری شوباتی ساڵی 1902 له پاریس به‌سترا، ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان یانزه ساڵان له‌سویسرا ژیا‌و هه‌ر له‌وێش ژنێكی سویسری هێنا، ده‌ڵێن پیاوێكی زۆر دووربین و دونیا دیده‌و خاوه‌ن دیده‌و بۆچونی پێشكه‌وتن خوازبووه، له كاتی شه‌ڕی نێوان تورك و یۆنانیه‌كاندا كرایه موته‌سه‌رفی ئایدن، له‌وێش زۆر باش ره‌فتاری كردووه، حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه زۆره‌ی به‌رماڵ و موڵكی به‌درخان كه‌وتوه، بڕیاریداوه مانگانه 200 لیره‌ی توركی خانه‌نشینی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببڕێته‌وه.
ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان
ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان، كه ده‌زگایه‌كی هونه‌ری رۆژنامه‌وانی گشتی ئازاده له‌ساڵی 2000 له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه.
وه‌ك له ماڵپه‌ڕی ده‌زگاكه‌دا هاتووه: وه‌ك رێزگرتنێك له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌زگاكه‌مان ناونا ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "به‌درخان".
چالاكییه‌كانی ده‌زگای به‌درخان به كورتی:
1- فێستیڤاڵی یه‌كه‌می به‌درخان- سلێمانی 21-22/4/2004.
2- فێستیڤاڵی دووه‌می به‌درخان- دهۆك 21-22-23/4/2005.
3- فێستیڤاڵی سێیه‌می به‌درخان - هه‌ولێر 21-22-23/4/2006.
4- فێستیڤاڵی چواره‌می به‌درخان - به‌رلین 22-23/4/2007.
5- فێستیڤاڵی پێنجه‌می به‌درخان - قاهیره 21-22/4/2008.
6- فێستیڤاڵی شه‌شه‌می به‌درخان- یۆنان 19-20/10/2009.
7- فێستیڤاڵی حه‌وته‌می به‌درخان – ئه‌مریكا 29-30/6/2010.
8- فێستیڤاڵی هه‌شته‌می به‌درخان – پاریس/فه‌ره‌نسا
9- 10/7/2011.
10- فێستیڤاڵی نۆیه‌می به‌درخان – جۆرجیا - تبلیسی 21- 23/3/2012.
چه‌ندین گه‌شتی رۆژنامه‌نووسی بۆ ئه‌م وڵاتانه كردوه: "ئێران، ئه‌ڵمانیا، سوید، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، كۆنفڕانسی "كورد له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك" یۆنان، "كریت" كازانتزاكی. - چاپكردنی كتێب 165 كتێبی هه‌مه‌جۆری" مێژوویی، منداڵان، رۆمان، فۆلكلۆر، ئه‌فسانه، یاده‌وه‌ری، ناوی كوردی، شیعر...". - ساڵانه به‌شداری له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له فڕانكفۆڕت ده‌كات.
چاپكردنی ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر "موسوعه اربیل" له 10 به‌رگ پێكهاتووه، زیاتر له 10 فیلمی دیكۆمێنتاری به‌رهه‌مهێناوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03