riklam

پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە

ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19
بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەیەکی دێرین PUKMEDIA

بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەیەکی دێرین

یەکێتی

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال فەرماندە و  پێشمەرگەی دێرینی گەلی کورد و یەکێتی هەڤاڵ ( سەردار محمد ئەمین  ئاغا) ی  بارێ یان بەسەرکردەوە .

 

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە لەهەواڵی هەڤاڵ سەردار یان پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی هەمیشەیان بۆخواست .

 

مەکتەبی سکرتارییەت ،  بەپێزانینەوە لە رۆڵی بنەماڵەی پێشمەرگەو فەرماندەی دێرین سەردار محمد ئەمین ئاغا یان رووانی وەک خانەوادەیەکی خەباتگێڕ و دڵسۆزی ڕێبازی کوردایەتی بەخۆی و باوکی لە هەردوو شۆڕشی نوێ و ئەیلولدا درێژەیان بە خەباتی چەکداری داوە.

 

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  دووپاتیانکردەوە  هەڤاڵ سەردار و هەموو ئەو  تێکۆشەرانەی شۆڕشی نوێ کە بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی چەکداری گەلی کورد شایەنی خزمەتی زیاترن و مافی ئەوەیان بەسەر هەموواندا پشت بەستوو بەو خەباتەی کردوویانە ئاوڕی زیاتریان لێبدرێتەوە ؛ وەک مەکتەبی سکرتارییەتیش پەرۆشی راپەڕاندنی ئەو ئەرکەین و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی خەباتگێڕانی کوردایەتی بەسەردەکرێنەوە و ئاوڕی زیاتریان لێدەدەینەوە و لە خزمەتیاندا دەبین .


لەبەرامبەردا هەڤاڵ سەردار محەمەد ئەمین دەست خۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت کرد و ئەم هەنگاوەیانی بەرزنرخاند و تەئکیدیشیکردەوە کە وەک هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لەخزمەتی گەل و یەکێتدا دەبێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket