riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مامۆستا غازی سالار

پرسەنامە 10:50 AM - 2024-04-08
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی مامۆستا غازی سالار دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مامۆستا غازی سالار

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی مامۆستا (غازی سالار)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی دێرین و مامۆستا و پەروەردەکارێکی دڵسۆزی گەرمیان بوو، کۆچکردنی جێگای داخی هەموومانە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket