riklam

سەرۆک بافڵ سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان 05:38 PM - 2024-04-05
 بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

بڕیارە سبەینێ 6-4-2024 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەو سەردانەشدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغدا لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عیراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket