riklam

خانەقای شێخ محێدین نەقشبەندی بەسەردەکرێتەوە

ی ن ک 04:23 PM - 2024-04-04
سەردانی خانەقای شێخ محێدین نەقشبەندی PUKMEDIA

سەردانی خانەقای شێخ محێدین نەقشبەندی

یەکێتی

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/٤ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال،  مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی خانەقای شێخ محێدین نەقشبەندی چەمپاراویان کرد لەشاری سلێمانی  .

 

لەدیدارێکدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی تەکییەو خانەقاو قوتابخانە ئاینییەکانیان بەرزنرخاند لە پاراستنی بەها پیرۆزەکان و پەرەپێدانی کاری چاکەخوازی و پێکەوەژیان مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینشیان دەربڕی بۆ پێگەی  خانەقای شێخ محێدین نەقشبەندی وەک ناوەندێکی ئاینیی و خواپەرستی کە پێگەو خزمەتەکانی دیاربەرچاوبووە .

 

لەبەرامبەردا شێخ بەهادین نەقشبەندی سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالی کرد بۆ بەتەنگەوە هاتن و ئاوڕدانەوە لە مامۆستایان و زانایانی ئاینی و خانەقاو تەکییەکان ، ئەم پشتگیری و پشتیوانییەشی بە فاکتەری پاراستنی گیانی پێکەوەژیانی ئاینی و پارێزگاریکردن لە بەها پیرۆزو دێرینەکانی کوردەواری لە قەڵەم دا .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket