riklam

ستران عەبدوڵڵا: حزبی گەورە دەبێت ئەزموونەکانی لە تەنگژەکاندا دەربخات

کوردستان 03:56 PM - 2024-04-03
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "حزبی گەورە ئەوەیە مەسئولیەتی گەورەی لەسەر شانە و دەبێ ئەزموون و قاڵبوونی خۆی لە تەنگژەکاندا دەربخات، حزبی گەورە چۆن بەم رەمەزان و کەشی تاعەت و رۆژووە جەماوەر و دەنگدەر، فەرمانبەر و شەقام تووشی دڵراوکێ و سەرگەردانی دەکا و لە کاری دونیایی وەکو هەڵبژاردن، لە ناوبژیوان و حەکەم و لایەرمەن و فیکە و رێنوێنی یارییەکە تەوەللا دەبێت؟".

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: "حزبی گەورە ئەوەیە مەسئولیەتی گەورەی لەسەر شانە و دەبێ ئەزموون و قاڵبوونی خۆی لە تەنگژەکاندا دەربخات، حزبی حوکمڕان چۆن بایکۆتی هەڵبژاردن دەکا و چۆن تەنگژە بۆ پرۆسەی دەنگدان دروست دەکات؟ ئەی مەسئولیەتی سەرشانی حوکمڕانی و پاراستنی ئەمانەت و ئەمنیەتی فەزای گشتی لە کوێیە؟".

"حزبی گەورە چۆن وەک حزبی تازە بابەت و تازە باو بێ هیچ ئیعتبارێک بۆ بەرپرسیارێتی گشتی، رێگە بە بۆشایی سیاسیی و دەستوری دەدا و رێگا بۆ قیل وقال و بەدحاڵی بوون و مەزەندەی هەڵە و خوانەخواستە هەڵسەنگاندنی خراپ دەخاتە سەر گازەرەی پشت؟"، ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی ئاماژەی بەوەشداوە: "حزبی ئەزموندار و قاڵبووی راڕەوەکانی حوکمڕانی و تۆڕێک پەیوەندی سیاسیی بە حیساب خاوەندارێتی لە دەیان دوکان و دامودەزگای حەریف دەکات، چۆن ئاوا دەشەمزێ و نایکەم و نابێ دووپات دەکاتەوە؟، حزبی گەورە چۆن بەم رەمەزان و کەشی تاعەت و رۆژووی جەماوەر و دەنگدەر، فەرمانبەر و شەقام تووشی دڵراوکێ و سەرگەردانی دەکا و لە کاری دونیایی وەکو هەڵبژاردن، لە ناوبژیوان و حەکەم و لایەرمەن و فیکە و رێنوێنی یارییەکە تەوەللا دەبێت؟".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket