riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئیسماعیل مەردان

پرسەنامە 10:58 AM - 2024-03-31
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەکەی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی ئیسماعیل ئیبراھیم مەردان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی ئیسماعیل ئیبراھیم مەردان

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین (ئیسماعیل ئیبراھیم 
مەردان)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو پێشمەرگەو کادری دێرینی و یەکەم بەرپرسی رێکخستنەکانی کەلار بوو لەدوای راپەڕین. دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، کۆچکردن جێگەی ئەسەفی هەموومانە و بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەر و بەئەمەکەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket