riklam

زه‌وی و مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27
ئەرشیف؛ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران حکومەتی هەرێمی كوردستان

ئەرشیف؛ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕ‌یاریدا كه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستانه‌دا بكات كه‌ سوودمه‌ند نه‌بوون، هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران رابگه‌یه‌نرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وه‌ریگرتووه‌ بڕیاردراوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌: "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕ‌یاردرا به‌ لێخۆشبوونی  20% له‌ قه‌رزی ئاو و كاره‌با و هاتوچۆ".

هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌ستپێبكات، له‌كاتێكدا كه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئاداریش ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه‌.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە پێویستە هەمووان داکۆکی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکەین و  ڕێگە نەدەین سازش لە سەر مافەکانمان بکرێت و هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دووپات کردەوە کە خوازیاری ڕێکەوتنی هاوسەنگانەیە لە نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور و هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکە دەستووریەکانی، بەم ئاراستەیەش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردوە و ئیتر دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ ئەرکی دەستووری خۆی جێبەجی بکات لە ناردنی شایستەی داراییەکانی هەرێم بۆ تەواوکاری مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی ئاسایش بۆ مانگی شوبات و هەروەها مووچەی تەواوی مانگی ئادار و مانگەکانی داهاتووش. 

 

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە بڕگەی یەکەم لە کارنامەکە، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:-

 
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 ی 2024.
2- ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی 3 ی 2024 دەکرێت.
3- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە تەرخانكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون.
4- داشكاندن لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبا و سزای هاتوچۆ و ئاو بە ڕێژەی 20% وە 50%ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت و 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل.
5- داشكاندنی ڕسوماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكان بە ڕێژەی 20%.
6- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران و كاسبكاران و كەمدەرامەتان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket