riklam

هاوخەمی و پرسەنامەکان بۆکۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆکی

کوردستان 12:06 PM - 2024-03-22
حاجی محەمەد بامۆکی PUKMEDIA

حاجی محەمەد بامۆکی

پرسەنامە سەرۆک بافڵ

پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری هەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستان حاجی محەمەد بامۆکی ئاڕاستەی کوڕ و خانەوادە و دۆستانی دەکرێت.

 

دەقی پرسەنامەکان....

 

پرسەنامەی سەرۆکی یەکێتی

 

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کاک حاجی محەمەد بامۆکی 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كاك حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاری هەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستانمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کوڕانی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و دیارەکەیان دەکەم کە نموونەی كاری خێرخوازی و چاكەكارین.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی حاجی محەمەد بامۆکی دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری حاجی محەمەد بامۆکی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو خێرخوازی سلێمانی (حاجی محەمەد بامۆکی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم. 

حاجی محەمەد بامۆکی پیاوێکی ناسراو و خێرخواز بوو،  خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە سلێمانی و هەڵەبجە کردووە، بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی و لەدەستدانی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوقدەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسول عەلی

 

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حاجی محەمەدی بامۆکی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حاجی محەمەدی بامۆکی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

حاجی محەمەدی کۆچکردوو کەسایەتی دیاری هەڵەبجە و سەرمایەدارێکی نیشتمانی خێرخواز و چاکەکار بوو کە هەوڵ و خزمەتەکانی چەندین بواری گرتبۆوە. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە دڵسۆزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket