riklam

پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی بەسەردەکرێتەوە

ی ن ک 02:48 PM - 2024-03-21
سەردانیکردنی تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی PUKMEDIA

سەردانیکردنی تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی

یەکێتی

ئەمڕۆ ٢١ / ٣ / ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی کەسایەتی دیارو پێشمەرگەی دێرین مامۆستا ( عەلی کەمال) یانکرد لە سلێمانی.


لەدیدارێکدا لە نزیکەوە  لە تەندروستی هەڤاڵی تێکۆشەر مامۆستا عەلی یان پرسی و هیوای تەمەن درێژ و تەندروست باشیان بۆ خواست.


هەر لە دیدارەکەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە پێزانینەوە ئاماژەیان بە رۆڵی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی لە خەباتی چەکداری و سەرخستنی راپەڕین کرد و روونیانکردەوە بەشانازییەوە ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو قارەمانانە بەبیردێنینەوە کە بەشێک بوون لە خەباتی رزگاری و لەبەرەی گەل و خاک مانەوە کە مامۆستا عەلی یەکێکە لە نموونەی ئەو تێکۆشەرانەو بەڕێزەوە لەماندووبوون و خەباتەکەی دەڕوانین.


لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی کەمال خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەڕبڕی و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی دێرین و ئاوەڕدانەوەو بەتەنگەوە هاتنیان ، باشترین وەفادارییە بۆ ئەو قوربانییەی داویانەوە تەئکیدیشیکردەوە  هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خزمەتەکانیان ئەدەن و لەبەرامبەر هەر ئەرکێدا یەکێتیانە لە خزمەتی خاک و خەڵکیشدا دەبن .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket