riklam

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە: یاسا بکرێتە چارەسەری کێشەکان

ی ن ک 09:58 PM - 2024-03-20
دارا خەیلانی و ئاراكاوا میكیهیرۆ PUKMEDIA

دارا خەیلانی و ئاراكاوا میكیهیرۆ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠-٣-٢٠٢٤، هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە ئاراكاوا میكیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتووگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتووگۆکان کرایەوە لە پێناو چارەسەری رێشەیی ئاڵەنگارییەکان و پابەندبوون بە دەستور و رێککەوتنە سیاسییەکان.

پاشان هەڤاڵ دارا خەیلانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: "یەکێتیی پێداگری دەکات لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە، چونکە چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان تەنها لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینەو چارەنووس ساز دەبێت کە هەمووان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، ئەمەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک".

"نابێت کێشە و ململانێ سیاسییەکان تێکەڵ بە ژیانی هاووڵاتیان و ئاسایشی ووڵات بکرێت و پێویستە لە ڕێگەی یاساوە هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێت، لە پێناو بەدیهێنانی داهاتوویەکی گەش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان"، دارا خەیلانی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket