riklam

پیرۆباییەکان بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان

ی ن ک 10:23 AM - 2024-03-20
لۆگۆی کەناڵی گەلی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی کەناڵی گەلی کوردستان

لە 45 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا، ژمارەیەک پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە کراوە، کە ئەمانەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

قوباد تاڵەبانی: دەنگی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد لە راپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١دا بوو

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان

بەبۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ئێوەی رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان درێژەپێدەر و میراتگری دەزگایەکی راگەیاندنن کە بۆ ساڵانێکی زۆر گرنگترین مینبەری مافخوازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو. دەنگی گەلی کوردستان دەنگی شۆڕشی نوێ و دەنگی پێشمەرگە و دەنگی گەلی ستەملێکراو و چەوساوەی کوردستان و دەنگی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد لە راپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١دا بوو، هەربۆیە لە هزر و یادەوەری گەلەکەماندا شوێن و پێگەیەکی بەرز و تایبەتی هەیە.

بێ گومان ئەم پێشینە و مێژووە درەوشاوەیە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی ئێوەی بەڕێز و دەبێت بەردەوام بە خۆنوێکردنەوە و بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێویستییەکانی سەردەم و پێشکەوتنەکانی بواری راگەیاندن، پارێزگاری لەو میرات و مێژووە پڕشنگدارە بکەن و هەردەم دەنگی مافخوازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بن.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

 عیماد ئەحمەد: ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان دەنگی زۆڵاڵی نەتەوەیەك بووە

 
هه‌ڤاڵانی ئازیزی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان

دوای رێزو سڵاو..

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی ئێزگه‌ ده‌كه‌م، له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌و راستییه‌ بیری هه‌موو لایه‌كمان ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان،‌ سیمبولێكی بێ وێنه‌ی راگه‌یاندنی به‌ره‌نگاریی بووه‌، ئێزگه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و ده‌نگی زوڵاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه‌ له‌ قۆناغی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریدا، سه‌كۆیه‌كی ئومێد و قه‌ڵایه‌كی وره‌ به‌خشین بووه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

ده‌نگی گه‌لی كوردستان شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ بڵندگۆی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆرییش بێت له‌ عێراقدا.

له‌ دوای راپه‌ڕینیشه‌وه‌، وه‌ك هێڵێكی راگه‌یاندنی نیشتمانی و دیموكراتخواز و هاوكات پابه‌ند به‌ بنه‌ماكانی كوردایه‌تی و كورده‌واریی ره‌سه‌ن درێژه‌ی هه‌بێت و خزمه‌تگوزاریی میدیایی سه‌نگین پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بكات، بۆیه له‌م یاده‌دا‌ هه‌قی خۆمانه‌ كه‌ شانازیی پێوه‌ بكه‌ین و داواش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو خێزانی ئێزگه‌كه‌ بكه‌ین كه‌ گه‌شه‌ی چۆنایه‌تیی زیاتر به‌ په‌یام و رووماڵ و به‌رنامه‌كانی ئێزگه‌ بده‌ن. دووباره‌ پیرۆزه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

عیماد ئه‌حمه‌د
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری

 

پیرۆزبایی مەكتەبی ڕێكخستن بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی كوردستان

بەڕێز بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
بەڕێزان ستافی دەنگی گەلی كوردستان

لەساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا، بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبەكەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ئەم ئێزگە ئازیزە لەبەڕێوبەر و تەواوی كادر و كارمەندانی ڕادیۆكەتان دەكەین، خوازیارین ئەم ئێزگە ئازیزە هەمیشە لەسەركەوتن و داهێناندا بێت لەكاری میدیای خۆیدا.

دەنگی گەلی كوردستان یەكێكە لە سەروەری و شانازییەكانی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەردەمی شاخ و شۆڕشی پێشمەرگایەتیدا كە رۆڵێكی گەورەی هەبوو لەسەرخستنی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا و دەنگی زوڵاڵی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان بووە و هۆكاربووە بۆ جۆش و خرۆشی پێشمەرگە و ڕێكخستنە دێرینەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەبەرەنگاربونەوەی ڕژێمی بەعسدا، لەكاتی ڕاپەڕینیشدا ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لەسەرخستنی ڕاپەڕین و فاكتەرێكی سەرەكی بوو لەسەرخستنی ڕاپەڕین و ڕاماڵینی دام و دەزگاكانی ڕژێم. لەدوای ڕاپەڕینیش دەنگی گەلی كوردستان یەكێكە لەڕادیۆ دیارەكان توانیویتەی ئەركی میدیای بیستراو بەباشی ڕاپەڕێنێت، بەو هیوایەی ئێزگە بەهەمان شێوە بەردەوام بێت و ئەو مێژووە پڕ سەرەورییە بپارێزێت دووبارە پیرۆزە.

مەكتەبی ڕێكخستنی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket