riklam

شێخ جه‌عفه‌ر: پێویستە کەڵک لە هەڵبژاردن وەربگرین

ی ن ک 04:48 PM - 2024-03-19
پێشوازی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لە ‌باڵیۆز د.محه‌ممه‌د سابیر PUKMEDIA

پێشوازی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لە ‌باڵیۆز د.محه‌ممه‌د سابیر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا.

ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئادار، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌ن پێشوازیكرد له‌ باڵیۆز د.محه‌ممه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و وه‌فدێكی هاوڕ‌ێی.

له‌دیدارێكدا، وێڕ‌ای پیرۆزباییكردن له‌ شێخ جه‌عفه‌ر به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیشكخرایه‌ سه‌ر دواپێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پێویستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیداو كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئیستیحقاقه‌ نیشتمانییه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket