riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: حەمەی مێوڵی مێژوویەکی پرشنگداری هەیە

ی ن ک 01:59 PM - 2024-03-19
سەردانی مەکتەبی سکرتاریەت بۆلای هەڤاڵ محەمەد عبدولقادر محەمەد PUKMEDIA

سەردانی مەکتەبی سکرتاریەت بۆلای هەڤاڵ محەمەد عبدولقادر محەمەد

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/١٩ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی تێکۆشەر و  پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ محەمەد عبدولقادر محەمەد ناسراو بە (حەمەی مێوڵی) یانکرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵی ناوبراویان پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست کە ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرەو هەموو ئامادەییەکشیان دەڕبڕی بۆ هاوکاریکردن و چارەسەرکردنی.  ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  راشیانگەیاند: "رابردووی کاکە حەمەی مێوڵی مێژوویەکی پڕشنگدارە لەخەباتی چەکداری شۆڕشی نوێ و یەکێتی، وەک قارەمانێک بەشداربووە و یەکێک بوو لە ناوەدیارەکانی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاخ بۆیە بەشانازییەوە ئەمڕۆ ناوی دەهێنین".

لەبەرامبەردا بنەماڵەی تێکۆشەر حەمەی مێوڵی وێڕای دەربڕینی سوپاس گوزاری تەئکیدیانکردەوە هەمیشە لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و یەکێتی بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی گەل و خاکی کوردستان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket