riklam

یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت

کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19
محەمەد جاسم کاکەیی و وسام سالم سەلیم PUKMEDIA

محەمەد جاسم کاکەیی و وسام سالم سەلیم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ یەکەمینجار کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەرۆکایەتی دوو لیژنەی گرنگ وەردەگرێت، کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتین و لە پێکهاتەکانن.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەرۆکایەتی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، لەگەڵ رۆشنبیری و گەشتوگوزاری وەردەگرێت.

 

یەکێتی لیژنەی ئاسایش و رۆشنبیری وەردەگرێت

لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا کە رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ ئەنجامدرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی ٩ کورسی ئەنجومەنی پارێزگا جێناکۆکەکان بەدەستبهێنێت، کە دوو کورسییان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بوو.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، محەمەد جاسم کاکەیی وەک سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، هاوکات وسام سالم سەلیم وەک سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا دەستنشانکران.

ئەمەش لە کاتیکدایە، بۆ یەکەمینجارە لەمێژووی ئەنجومەنەکەدا سەرۆکایەتی ئە و لیژنانە بدرێتە کورد و لە ناویشیاندا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەریبگرێت.


ئەندامەکانی یەکێتی لە پێکهاتەکانن

دوو کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کە دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا، لە پێکهاتەکانی کاکەیی و ئێزیدین، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە پێکهاتەکان دەتوانن لەناو رێزەکانی یەکێتیدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش خۆیان کاندید بکەن و دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و ببنە نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket