riklam

ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە

کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18
ئەلینا ڕۆمانەوسکی ئاژانسەکان

ئەلینا ڕۆمانەوسکی

باڵیوزی ئەمریكا لە عیراق لە وتارێكیدا سەبارەت بە پەیوەندی ستراتیژی ئەمریكا و عیراق رایدەگەیەنێت:" سەرکردەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و عیراق دانوستان لەسەر گۆڕانکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن و بەدیاریکراوی بوونی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ماوەیەکی درێژە پاڵپشتی هاوبەشە عیراقییەکان دەکەن لە تێکشکاندنی داعش".

 

لە وتارێكیدا كە بۆ PUKMEDIA نێردارەوە و لە بەشی بیرورا دەقەكەی بڵاوكراوەتەوە، باڵیۆزی ئەمریكا دەپرسێت بۆچی هاوبەشی ئەمریكا و عیراق بۆ عیراقییەكان گرنگە و ژمارەیەك داتا و زانیاری بۆ پرسیارەكەشی دەخاتەڕوو بۆیە دەڵێت:" من ئەوە دەبینم کە عیراق چەند بەدەست دەهێنێت لە هاوبەشییە ستراتیژییە بەردەوامەکەمان، چونکە دەسکەوتەکانی ئەو پەیوەندییە بەهێزەمان بۆ عیراقییەکان. ئەمانە ئەو شتانەن کە من دەیانبیم."

 

"ئێمە پابەندین بە ئاسایش و سەقامگیری و سەرەوەری عیراق و شان بەشان وەستاین لەگەڵ هاوبەشە عیراقییەکانمان بۆ رزگارکردنی عیراق لە بەڵای داعش. پاش تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر دەرکەوتنی داعش و پێنج ساڵ بەسەر شکستی مەیدانی داعش، پێویستە بەرچاو ڕوون بین سەبارەت بەوەی هەڕەشەی داعش هێشتا لەسەر عیراق ماوە – لە ناو عیراق و لە سوریاوە. ئێمە دەخوازین هێزەکانی ئاسایشی عیراق توانای پێویستیان هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئایندە" ئەلینا ڕۆمانەوسکی وادەڵێت.

 

بالێۆزی ئەمریكا لە عیراق ئاشكرایدەكات لە ساڵی 2012ەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلاری تەرخانکردوە بۆ بونیاتنانەوەی هێزەکانی ئاسایشی عیراق و دەڵێت:" لە 20 ساڵی ڕابردوو، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (USAID) زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری ئەمریکی وەک کۆمەکی گەشەپێدان بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەکان پێشکەشکردووە".

 

"لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 3.6 ملیار دۆلاری ئەمریکیمان دابینکردوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرانی کەمدەرامەت لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و دەرمان و ئاوی پاکی خواردنەوە و ئاوەڕۆی باشتر. لە ساڵی 2017ەوە وەبەرهێنانمان بە بڕی157 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە پرۆژەکان کردوە بە سەرپەشتی عیراقییەکان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 12 ملیۆن عیراقی" باڵیۆزی ئەمریكا وادەڵێت. 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket