riklam

مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA

کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18
میدیاکانی یەکێتی رێزلێنانیان بۆ دەکرێت PUKMEDIA

میدیاکانی یەکێتی رێزلێنانیان بۆ دەکرێت

یەکێتی

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لەپای بڵاوکردنەوەو گرنگیدان بە کۆنفرانسی مەکتەبەکە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک دەزگا و کەناڵی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە وێبسایتی PUKMEDIA یەکێک بوو لەو میدیایانە.


 سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند: "بەهەوڵی هەموو لایەک لەماوەی رابردوودا توانیمان کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدەین، کەبێگومان دەزگا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی رۆڵی گرنگیان لە سەرکەوتنی کۆنفراسەکەدا بینی".


هەر لە مەراسیمەکەدا دۆکیۆمێنتارییەک لەبارەی مێژووی دروستبوون و کاری رێکخستن و گەشەکردنی لە شار و رۆڵە گرنگەکانی  خرایەروو، کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداری کارایان هەبووە لە رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژنانیش وەک پیاوان ئەرکی راپەڕاندنی کارەکانی رێکخستنیان پێسپێردراوە.


پاشان رێزلێنانی مەکتەبی رێکخستن بەخشرایە ئەو کەناڵانەی کە رۆڵیان هەبوو لە روماڵکردنی کۆنفرانس و مینی کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن.


لەو بارەیەوە رێبوار ستار لێپرسراوی راگەیاندنی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لە لێدوانیکدا رایگەیاند: " لەماوەی سێ رۆژی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن دەزگا و کەناڵە میدیاییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکارمان بون و ئێمەش وەک رێزێک بۆ ماندوو بونیان بڕیارماندا رێزلێنانیان پێببەخشین لەپای ئەوەی توانیویانە دەنگ و رەنگی کۆنفرانس بگەیەننە هەموو لایەک".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket