سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
کوردستان 04:32 PM - 2024-03-17سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دەسپێک و ستراتیژی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی راگەیاند.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە رێورەسمێكدا كە سەركەوت زەكی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن ئامادەیبوو، پێکهاتەی
نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، پێشتر بەڵێنمان بە خوێندكاران،
گەنجان و لاوانی كوردستان دابوو لەگەڵیان دەمێنمەوە و پاڵپشت و هاوكاریان دەبم، لەو
چوارچێوەیەشدا لەمەودوا خۆم سەرپەرشتیی كارەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكەم.
وتیشی، باوەڕی تەواوم بە وزەی نوێ و بیری داهێنەرانەی
خوێندكاران و گەنجانمان هەیە، بۆیە دڵنیام پێكەوە دەتوانین كاری گەورەتر بكەین و
داهاتوویەكی پرشنگدار بونیادبنێین، داهاتوویەك كە تەنیا خوێنگەرمی و دڵسۆزیی ئەوان
زامنی دەكات.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە، لەماوەی
رابردوودا لەسەر داوا و پێشنیاری خوێندكاران و لەپێناو بونیادنانەوەی بەشێوازێكی
نوێ و سەردەمییانە، كارەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانمان راگرت، ئەمڕۆش بە تێگەیشتن لە
دۆخی هەرێمی كوردستان و پێویستییەكانی گەنجان و لاوان، كارەكانی كۆمەڵەكە دەستپێدەكاتەوە
و دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ و كاریگەر بۆ بەرگریگردن لە مافەكانی خوێندكاران و بەدیهێنانی
خواستەكانیان.
سەرۆك بافڵ وتیشی، كۆمەڵەی خوێندكاران بە رەهایی
نوێگەر و سەردەمییانە دەبێت، دوور لە هەموو بەرژەوەندییەك و بەبێ گوێدانە ئینتیمای
حزبی و سیاسی درێژە بە كارەكانی دەدات و لەخزمەت
كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبێت، جگەلەوەی بەبیری نوێ و هەنگاوی كردەییەوە هەنگاو
بەرەو بەجیهانیبوون دەنێت لەبوارە جیاوازەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26