riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

کوردستان 10:17 PM - 2024-03-16
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کیت شاو نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کیت شاو

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ێوارەی رۆژی ١٦/٣/٢٠٢٤ لە سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کیت شاو جێگری کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، پرسی مووچەو چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عیراق، هەردوولا بەوردی گفتوگۆی بابەتەکانیان کردو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" یەکێتی ئامادەیە بۆ پرۆسەکەو بە گڕوتینی یەکێتیانەوە بەشداری دەکەین و ئامانجمانە لەم پرۆسە دیموکراسیەدا کوردستانیان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن" .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket