riklam

سەرۆک بافڵ: هەموو لایەک بەرامبەر بە گوزەرانی هاووڵاتیان بەرپرسیاربن

کوردستان 06:54 PM - 2024-03-16
 بافڵ جەلال تاڵەبانی و یان برێم نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و یان برێم

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان.

لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی بۆ كۆی پرسەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی  ململانێ سیاسییەكان بكرێن، دەبێت هەموولایەك بەرامبەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بەرپرسیاربن و هەوڵەكان لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتربێت نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.

لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەرۆك بافڵ وتی، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، ئەمەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ گۆڕانكاری لە شێوازی حوكمڕانی و بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket