یەکێتی و سۆسیال دیموکرات: پارێزەری قەوارەی هەرێم دەبین
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-09دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و محەمەدی حاجی مەحمود
وه‌فدێكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گوڵه‌خانه سه‌ردانی پارتی سۆسیال دیموكراتی
كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن سەرۆکی حزبهکە و وەفدی یاوەرییەوە پێشوازییان لێكرا.
محەمەدی حاجی مەحمود: پارێزەری قەوارەی هەرێم دەبین
دوای
کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال
دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:" لەگەڵ یەکێتی هاوڕابووین کە پارێزەری قەوارەی
هەرێم بین و شەرعییەت بۆ دەزگا دەستوورییەکانمان بهێڵینەوە".
راشیگەیاند:"
دەمانەوێت بە هەموو لایەکمان پارێزەری دەستکەوتەکانمان بین، هاوکات پارێزگاری لەدەزگا
رەسمییەکانی حکومەتی هەرێمیش بکەین، بەتایبەت لەئێستادا کە هەرێمی کوردستان و عیراق
و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تیدەپەڕێت".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: کوردستانێکی بەهێزمان دەوێت
دواتر
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند:" لەدوای پێنجەمین کۆنگرە یەکێتی بە دروشمی تەبایی
نێوان لایەنەکان بۆ کوردستانێکی بەهێز سەردانی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی دیکەی
کردووە و سەردانی ئەمجارەشمان بۆلای پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەو
چوارچێوەیەدایە".
راشیگەیاند:"
لەسەردانەکەماندا پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌مان بۆ سەرۆکی پارتی سۆسیال
دیموكراتی كوردستان دووپاتکردەوە، هەمووکات پارتی سۆسیالست-مان بە هاوپەیمانی
خۆمان زانیوە".
لەبارەی
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیشەوە لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمان
هەنگاو دەنێین، بەڵام باوەڕی تەواومان بە یەکڕیزی راستەقینە هەیە و یەکێتی
بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنەکە بە لیستی سەربەخۆ بەشداربێت، هاوکات لەهەرشوێنێکیش
پێویست بکات هاوپەیمانێتی ئەنجام دەدەین"، هەروەها لەبارەی کورسی
پێکهاتەکانیشەوە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" لەگەڵ دابەشکردنی کورسی
پێکهاتەکاندا بووین بەسەر بازنەکاندا، نەک لابردنی سەرجەم کورسییەکانیان".
بەپێی
زانیارییەکانی PUKMEDIA هەرلە کۆبوونەوەکەدا
جەخت لە پێکەوە ژیان و کارکردن لەچوارچێوەی رێکخراوەییدا بە گفتوگۆی سەردەمیانە بۆ
چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان کراوەتەوە، هاوکات چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی
عیراقی فیدراڵ و گفتوگۆ لەبارەی مووچەو ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی
تری کۆبوونەوەکە بووە.
وه‌فده‌كه‌ی
یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و به‌یاوه‌ری د.میران محه‌مه‌د
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان و سالار لاله سه‌رحەد و له‌تیف نێروه‌یی
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و عومەر حاجی ئەحمەد لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور بوو،
کە له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و
وه‌فدی یاوه‌رییه‌وه پێشوازییان لێكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08