riklam

ئەمریکا بەردەوامە لەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە

کوردستان 02:31 PM - 2024-03-07
 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و شۆرش ئیسماعیل نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و شۆرش ئیسماعیل

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

گەورە بەرپرسانی ویلایەتەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی چاکسازیی و هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەموو ئاستە جیاوازەکاندا.

 

دووپاتکردنەوەی ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا، لە میانەی دیدارێکی نێوان هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەدا هات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئادار، لە بارەگای ئەنجومەن، لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.


لەو دیدارەدا، وەزیری پێشمەرگە، کورتە باسێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشکەشکردو تێیدا تیشکیخستەسەر  پێشوازی و پەرۆشی گەورە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییە ئاست بەرزەکانی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێناو یەکخستنەوەی هێزەکان و دروستبونی سوپایەکی یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستان.

هاوکات باسی لە ئامادەیی ئەمریکا کرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستا و ئایندەدا لەسەر ئاستە جیاوازەکان.

 

 لەبەرامبەردا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکانی(ی.ن.ک) پشتگیری تەواو و بەردەوامی خۆی بۆ پرۆسەی چاکسازی ناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە و ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە یارمەتیدان و پشتگیرییەک بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕی.

 

PUKMEDIA

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket