riklam

سەرۆک بافڵ: کەرکوک دووربێت لە ململانێی ناڕەوا

کوردستان 01:38 PM - 2024-03-06
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی كەركووك، دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە كرایەوە و جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەكان كرایەوە لەپێناو تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

لەدرێژەی دیدارەكەدا قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی كەلتووری پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەكانی كەركووك دووپاتكرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون، ئیدارەی نوێی شارەكە نموونەی باڵای سەركەوتن و پێكەوەژیان بێت لە هەرێمی كوردستان و عیراق.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەژێر رۆشنایی دۆخی كەركووك و تایبەتمەندییەكانی شارەكە روونیكردەوە، ئاڕاستەكردنی كەركووك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی، پەیوەستە پابەندبوون بە ئەنجامەكان، دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، نابێت گەورەیی كەركووك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن.

پرسی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket