سەرۆک بافڵ بۆ یادی راپەڕین: رێڕەوی نادروستی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-05بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 33هەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان پیرۆزدەکات و رایدەگەیەنێت: "بەشانازییەوە یادی راپەڕین دەکەینەوەو وەک بەڵێنمان داوەو دوپاتیشی دەکەینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات، هەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای هەموولایەک روونە".
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ....
هاونیشتمانییانی خۆشەویست
جەماوەری خۆشەویستی رانیە و دەڤەری راپەڕین
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی راپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کورد و جوامێری و ئازایەتیی ئێوە دەکەینەوە، یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە گڕیان لە شەوەزەنگ بەردا و مژدەی داهاتوویەکی رووناکتریان بە کوردستان بەخشی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژوویەکی پڕ لە شانازی و درەوشاوەتان تۆمارکردووە و چەند رۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لە یادمانە چەند ئازارتان چەشت و لە چ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی هەمیشە قەرزاری ئێوە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکانمانە.
دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەهیدەکانمانی لەپێناو رژا، وەکخۆی نەهاتنەدی. خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش هیوامان بۆ خواستبوو. بەڵام وەکچۆن لەماوەی رابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم رێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.
لەماوەی رابردوودا بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای هەموولایەک روونە، بێگومان هەر کارێکیش کە کردوومانە و دەیکەین لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دەبێت و هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزیی بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08