riklam

تەلبەندکردنی نێوان هەرێم و ئێران رادەگیرێت

کوردستان 07:10 PM - 2024-02-27
سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران Gali Kurdistan

سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ 27ی2ی 2024 بڕیاریدا پرۆسەی تەلبەندکردنی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رابگرێیت تا پێداچوونەوە دەکرێ و ئەو گلەیی و ناڕەزاییانە چارەسەر ئەکرێ کە لەبارەیەوە هەیە.

دوابەدوای ناڕەزاییەکان لەبارەی پرۆسەی تەلبەندەکردنەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ی ٢ ی ٢٠٢٤ خالید شوانی وەزیری دادی عیراق یاداشتنامەیەک کە هەریەک لە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مامۆستا جەعفەر، کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ناوەرۆکەکەیان گەڵاڵەکردبوو  ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کراو لەبەرامبەردا بڕیاریدا کە وەزارەتی ناوخۆ پێداچوونەوە بە پرۆسەکە بکەن و هەموو ئەو ناڕەزاییانەی لەبارەی جهێشتنی زەوی و زاری عیراق و هەرێمی کوردستان بەهەند وەربگیرێت.

 

لە پەیامێکیشدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە, مامۆستا جەعفەر رایگەیاندووە: "دەمەوێت پڕ بەدڵ سپاسی ئەم كەسایەتیانە بكەم، خۆم و خەڵكی سەرسنوور، لە قەزای مەندەلییەوە تا ناحیەی تەوێلە بە قەرزاریان دەزانم، سپاسی بێسنوورم بۆ كاك عیماد ئەحمەد، كە بە گەرمی بەدەنگ بانگەوازەكەوە هات و پەیوەندی بە زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كرد، سپاس و رێز و پێزانینمان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ هەڵوێستی جوامێرانەیان، لە بە دەنگەوە هاتن و  بڕیاری راگرتنی شێوەی سەپاندنی سنوورێكی دەستكردیتر دژی بەرژەوەندیەكانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان وعێراق، هەروەها سپاس و پێزانینمان بۆ هێژا وەزیری داد كاك خالید شوانی، كە بانگەوازەكەی گەیاندۆتە ئەنجومەنی وەزیران و بە گەرمی داكۆكی لە بانگەوازەكەمان كردووە، سپاس بۆ هەموو ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بە دەنگەمانەوە هاتن و هێشتا ناوەكانمان لا نییە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket