riklam

دادگای فیدراڵی سكاڵاكه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی دواخست

کوردستان 02:32 PM - 2024-02-27
دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی سایتی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق

دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای فیدراڵی سكاڵاكه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی دژه‌تیرۆری بۆ رۆژی 7-4-2024 دواخست.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه‌، تێیداهاتووه‌: "له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا 27-2-2024 ، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سكاڵاكه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی دژه‌تیرۆری دواخست" كه‌ په‌یوه‌ستبوو به‌ بڕ‌یاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنیان، كه‌ پشتی به‌ به‌مادده‌یه‌كی یاسایی به‌سه‌رچوو به‌ستووه‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌بۆشایی یاساییدا بووه‌.

پێشتریش دادگای فیدراڵی بڕیاردانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ كه‌ رۆژی  29/10/2023  به‌ڕ‌ێوه‌چوو بۆ رۆژی 27-2-2024 دواخست، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ بڕیاری دادگای بۆ رۆژی 7-4-2024 دواخست.

زانیاری زیاتر له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی دژه‌تیرۆر له‌م لینكه‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌...
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket