riklam

قوباد تاڵەبانی: ئامانجمان دەستبەركردنی رەزامەندی خەڵكە

کوردستان 12:40 PM - 2024-02-25
قوباد تاڵەبانی لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ فەرمانگەی تاپۆی دووی سلێمانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ فەرمانگەی تاپۆی دووی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت: "كۆمەڵێك رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكاریكردن بۆ راپەڕاندنی كاروبارو مامەڵەی هاووڵاتیان لە فەرمانگەكان، رەزامەندیی هاووڵاتیان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان گرنگترین پێوەرە و ئامانجمان دەستبەركردنی رەزامەندی خەڵكە هەوڵیش هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ فەرمانگەی تاپۆی دووی سلێمانی، رایگەیاند: "رەزامەندیی هاووڵاتیان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی كاروبارەكان گرنگترین پێوەرە بۆ سەركەوتوویی ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە، ئامانجی ئێمەش دەستبەركردنی رەزامەندی خەڵكە، هەربۆیەش كۆمەڵێك رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكاریكردن بۆ راپەڕاندنی كاروبارو مامەڵەی هاووڵاتیان، لەوانەش پڕۆژەی خزمەتمان راگەیاند https://services.gov.krd بۆ بەدوداداچوونی بەردەوام و ئاگاداربوون لە ئاستی رەزامەندیی هاووڵاتی لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان".

راشیگەیاند: "لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ بە شێوەیەكی لەناكاو سەردانی فەرمانگەی تاپۆی دووی سلێمانیم كرد، گوێم لە بۆچوونی هاووڵاتیان گرت لەبارەی ئەدای فەرمانگەكەوە، هەروەها گفتوگۆم لەگەڵ فەرمانبەران و بەڕێوبەری فەرمانگەكە كرد. خۆشحاڵ بووم كە بینیم كاروبارەكان بە شێوەیەكی رێكخراو و رێكوپێك بەڕێوەدەچن و هەوڵ هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتریش لەمبارەیەوە".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئەوەشی راگەیاند: "بە بەردەوامی ئەم جۆرە سەردانانە بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەش دەكەین، تا هەم لە زمانی فەرمانبەرانەوە گوێمان لە داواكاری و كەمووكوڕییەكان بێت و هەم بۆچوونی هاووڵاتییانیش وەربگرین".

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket