riklam

پەیامی هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مام ئەحمەدی دادی

پرسەنامە 11:48 AM - 2024-02-17
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی مام ئەحمەدی دادی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مام ئەحمەدی دادی 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (حاجی عاسمی حاجی مارفی مزگر)م بیست.

حاجی عاسم خێزانی مام ئەحمەدی دادی لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەری کوردایەتی و قوربانیدەر بۆ شۆڕشی نوێ و خەبات بوون لەوێستگەکانی خەباتی شاخ و دوای ڕاپەڕینیش رۆڵی سەرەکیی خۆیان بینیوە. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی کەسوکاری کۆچکردوو و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم، خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket