riklam

داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت

کوردستان 11:06 PM - 2024-02-13
وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە PUKMEDIA

وێنەیەک لە کۆبوونەوەکە

سەرۆکی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردنی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: "فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نیە". داواشیکرد تورکیا پێداچونەوە بەبڕیارەکانی سەبارەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات.

 

لە پارێزگای بەسرە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردنی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ عەلی رەزا کۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عیراق و کونسوڵی تورکیا لە بەسرە و وەفدێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا کۆبووەوە، هەروەها لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کرد، ئابلوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.

سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری پەیوەندیی نێوان تورکیا و  گەلی کوردستان بوو

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "داوام کرد وەک دەستپێشخەرییەک بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، تورکیا ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لاببات، کە زیاتر هاووڵاتیان لێ زیانمەندن".

 "یەکێتی حزبی سەرۆک مام جەلالە کە ئەندازیاری ئاشتی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان تورکیاو  گەلی کوردستان بووە"، کاروان یاروەیس وای وت.

فڕۆکەخانەی سلێمانی گرفتی تەکنیکی نییە

زەهرە ئەلپەجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردنی پەرلەمانی عیراقیش رایگەیاند: "وەک ئەرکی لیژنەکەمان بەدواداچوونمان کردوەو فرۆکەخانەی سلێمانی هیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نیە و داوای کرد تورکیا پێداچونەوە بەبڕیارەکانی سەبارەت بە فرۆکەخانەی سلێمانی بکات".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket