riklam

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مام رەشید سندی

پرسەنامە 03:19 PM - 2024-02-13
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆک بافڵ پرسەنامە

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی مام رەشید سندی دەکات و رایدەگەیەنێت: "مام رەشید سندی فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، خاوەنی مێژوویەكی درەوشاوە و پڕ لە تێكۆشانە لەمێژووی خەباتی كورددا".

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی مام رەشید سندی
 
‎کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین مام رەشید سندی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

‎مام رەشید سندی فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، خاوەنی مێژوویەكی درەوشاوە و پڕ لە تێكۆشانە لەمێژووی خەباتی كورددا.

‎لەخوای گەورە داواکارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket