riklam

پرسەنامەی وتەبێژی یەکێتی بۆ خانەوادەی مام رەشید

پرسەنامە 09:14 AM - 2024-02-13
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی مام ڕەشید حاجی بەدری سندی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە.....

 

بەڕێزان بنەماڵە و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو مام ڕەشید حاجی بەدری سندی

 

کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین مام ڕەشید سندی هەموومانی خەمبار و تازیەبار کرد، خوالێخۆشبوو مام ڕەشید سندی  فەرماندەی ڕۆژە سەختەكانی كوردایەتی و  پاکی و وەفاداری و جوامێری بوو.

 

خوالێخۆشبوو شۆڕشگێر و نیشتیمانپە‌روە‌ری گە‌لە‌كە‌مان بە‌بیروباوە‌ڕی نیشتیمانی و نە‌تە‌وایە‌تی گۆشكرابوو فەرماندەی ڕۆژە سەختەكانی كوردایەتی بوو ، کوردستان شۆڕەسوارەکی ئازا و حەکیمی لە دەستدا ، مام رەشید حاجی بەدری سندی بەتەنها لە جوانییەكانی زاخۆ و بادینان نەبوو بەڵكو هی هەموو كوردستان بوو


جارێكی تر ھاوخە‌می خۆم بە‌ سە‌رجە‌م كە‌س وكار و خزمان و دۆستانی كۆچكردوو رادە‌گە‌یە‌نم، لە‌خوای گە‌ورە‌ دە‌پارێینە‌وە‌ گیانی خوالێخۆشبوو بە‌ بە‌ھە‌شتی بەرین شاد بكات و سە‌بووری ئارامییش بە‌ھە‌موولایە‌كمان ببە‌خشێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket