riklam

بۆردی راگەیاندن سەرەخۆشی لە هەڤاڵ لەتیف نێروەیی دەکات

پرسەنامە 08:43 PM - 2024-02-12
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی (سەلیم علی بەگ زێری نێروەیی) ئامۆزای هەڤاڵ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ (سەلیم علی بەگ زێری نێروەیی)  ئامۆزای هەڤاڵ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نەخۆشی و لە وڵاتی هیندستان کۆچی دواییکرد، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم کادرو کارمەندانی بۆردی ڕاگەیاندن سەرەخۆشی لە هەڤاڵ لەتیف نێروەیی و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە دوا کۆستی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت و کۆچ کردوش بە بەهەشتی بەرین شاد کات و ئارامی و سەبوری بۆ کەسوکاری دەخوازین 

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket