riklam

پرسەنامەی د. جوان ئیحسان بۆ خانەوادەی خاتوو سەبیحە یونس

پرسەنامە 10:44 PM - 2024-02-10
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

د.جوان ئیحسان فەوزی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد دەکات.

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان/ خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد) دایکی شەهیدان هاشم جیهاز، شەهید عەقید بەکر، شەهید نەقیب کامەران، شەهید سەفین-م پێگەیشت، ئەم کۆچە لەناکاوەی خاتوو سەبیحە لەناخەوە خەمبارو دڵتەنگی کردم.

ئەم بنەماڵە قارەمانەو شەهیدبوون و قوربانیدانیان لەپێناوی خاکی پیرۆزی کوردستان و لەسەرکوردایەتی گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن کەخاتوو سەبیحە ژنێکی چەندە خۆڕاگرو بەورەبوو .

لەدەست دانی خەمێکی گەورە و قوڵە، لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەى سەرجەم ئەندامانی خانەوادە بەڕێزەکەیان و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم ، لە خوای گەورە داواکارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت خوالێخۆشبوو خاتوو سەبیحە جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خودا سەبوری هەموولایەکمان بدات .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
د. جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠٢٤/٢/١٠

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket